Zeynep Rakipoğlu
02 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2022
ئیستانبوڵ ــ AA
بە بەشداری ژمارەیەک زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی رەمەزان لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجام درا.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، موسڵمانان بە مەبەستی بەشدارییکردنییان لە نوێژی جەژنی رەمەزان لە ناوچەکانی ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەی تورکیا روویان لە مزگەوتی ئایاسۆفیا کرد.
ھەروەھا نوێژخوێنان کە لە دەرەوە سەردانیان تورکیایان کردووە، نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدا.
لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٠دا، بۆ یەکەمجار دوای ٨٦ ساڵ بە ئامادبوونی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نوێژی ھەینی تیایدا ئەنجامدرا.
مزگەوتی ئایاسۆفیا دەکەوێتە ناوچەی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستانبوڵ و بۆ ماوەی ٤٨١ مزگەوت بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٣٤دا، کرایە موزەخانە کە بەیەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە تەلارسازییەکانی لە مێژووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، دادندرێت.
