Zuhal Demirci
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
تورکیا کە لە بواری نێوەدنگیریدا بووەتە ناوەندێکی گرنگ، بە بەشداریی نوێنەرانی باڵای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ١٧ی ئەیلوولدا میوانداری ''حەوتەمین کۆنفرانسی نێوەندگیری ئیستانبوڵ'' دەکات.
بەو هەوڵانەی لە ساڵانی رابردوودا داوێتی لە بارەی نێوەندگیری کە یەکێکە لە رێگاکانی چارەسەری ئاشتییانە بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و لە مەرجی نەتەوە یەکگرووەکانیشدا هەیە، تورکیا بە کارە جیاوازەکانی و تواناکەی بووەتە ناوەندێکی گرنگ لە بواری نێوەندگیریی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە رێگای ئاشتییانە.
تورکیا بە گرتنەئەستۆی ئەو رۆڵە لەڕووی تیۆریی و پراکتیکەوە هاوکارە لە بواری نێوەدنگیریدا.
- حەوتەمین کۆنفرانسی نێوەندگیری ئیستانبوڵ
کۆنفرانسەکان کە بەشداربووانی ناوخۆیی و بیانیی بوارەکە کۆدەکاتەوە، یەکەمین کۆنفرانسی کە ساڵى ٢٠١٢دا سازکرا و ئەمساڵیش حەوتەمین کۆنفرانسی لە ١٧ی ئەیلوولدا لە ئیستانبوڵ سازدەکرێت.
کۆنفرانسەکە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دەیکەنەوە، نوێنەرانی باڵای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کەسایەتیە دیارەکانی جیهان لە بواری نێوەندگیریدا کۆدەکاتەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە نوێنەرانی تایبەتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک غەسان سەلامە، ستیفان دی میستورا و ئالڤارۆ دی سۆتۆ و نوێنەرانی باڵای رێکخراوەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئەورووپا، یەکێتیی ئەفریقا و دەسەڵاتی گەشەپێدانی نێو حکوومەتەکان و پسپۆڕانی دیاری جیهانی بواری نێوەندگیری وەک پرۆفیسۆر دکتۆر ویلیام زارتمان بەشداری دەکەن.
لە کۆنفرانسەکەدا ئەو تاقیکردنەوانە تاوتوێ دەکرێن کە ئەو کەسانەی پیادا تێپەڕیون کە لە بواری ئاشتییدا کار دەکەن و لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ وە تا ئێستا رووبەڕووی بوونەتەوە، هەروەها بەوردی گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ئەوەی پەتاکە چۆن کاریگەری دەکاتە سەر دینامیکی ململانێ و پێکدادانەکان.
کۆنفرانسەکە کە لە سێ پانێل پێکهاتووە، تیایدا رەوشی ئێستای ناوچەکانی پێکدادان، دینامیکی پێکدادان و ئاشتیی لە سەردەمی دوای پەتاکە تاوتوێ دەکرێت، لەگەڵ پەیوەندی نێوان بە دیجیتاڵکردن و بنیاتی ئاشتییدا.
بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی لەبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە هاتوونەتە ئاراوە، ئەمساڵ کۆنفرانسەکە بە ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت و لە رێگەی یوتیوبەوە راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
- ''کۆنفرانسەکە هەموو ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە گرنگیی بە بواری نێوەندگیری بۆ ئاشتی دەدەن''
کۆنفرانسەکانی نێوەندگیری ئیستانبوڵ کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ئێتسا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە سازدەکرێت سیاسەتمەداران، دیپلۆماتکاران، ئەکادیمیست، شارەزایان، خوێندکاران و هەموو ئەوانەی گرنگیی بە بواری نێوەندگیری بۆ ئاشتیی دەدەن کۆدەکەنەوە.
کۆنفرانسەکان کە تیایدا نوێترین گفتوگۆکانی بواری نێوەندگیری تاوتوێ دەکرێن، هاوکاری پێشکەش بە بازنەی چەمکی بواری نێوەندگیری دەکەن.
هەروەها کۆنفرانسەکان هاوکارن لە پێشخستنی توانای نێوەندگیری پەیکەری نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری تورکیا و ئەورووپا و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
- هەوڵی نێوەندگیری لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا
بە مەبەستی گرنگیی پێدانی زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە نێوەندگیری لە رووی چارەسەری رێگری دیپلۆماسی و ناکۆکییەکان و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ هەوڵەکانی نێوەندگیری، تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠دا لەگەڵ فینلاند لەژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەوڵی ''نێوەندگیری لە پێناو ئاشتیی'' بنیات نا.
بەو هەوڵەش گرنگیی و پشتیوانی زیاتر بۆ بابەتی نێوەندگیری دەستەبەرکرا و ژمارەی ئەندامانی ''گرووپی دۆستانی نێوەندگیر'' گەشتە ٥٢ وڵات لەگەڵ هەشت رێکخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمیی کە نەتەوە یەکگرتووەکانیشیان لەنێودایە.
بەهۆی هەوڵە سەرکەوتووەکانی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، گرووپە هاوشێوەکانی وەک رێکخراوی ئاسایش و هاریکاری تورکیا و ئەورووپا و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بنیاتنرا.
تورکیا لەو سێ گرووپەدا تاکە وڵاتە کە خاوەنی پێگەی هاوسەرۆکە.