پەرلەمانی تورکیا
لە دوای سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتاران لە ٢٥ەمین خولی پەرلەمان، قۆناغی پێکھێنانی حکوومەت دەست پێ دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، پەرلەمانتاران لەمڕۆوە دەتوانن ناوی خۆیان لە پەرلەمان تۆمار بکەن.
پەرلەمانی تورکیا، پێنج رۆژ لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن، کۆدەبێتەوە و ھاوکات لەم کۆبوونەوەیەش پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.
ھاوکات کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و بەم پێیەش لە دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، قۆناغی ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ خولی ٢٦ەمین دەست پێدەکات و پاڵێوراوان ناوی خۆیان پێشکەش دەکەن.
جێگەی باسە لە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانیش، دیوانی سەرۆکایەتی پێکدەھێنرێت بەم پێیەش پارتەکانی سیاسی بە گوێرەی نوێنەرایەتی خۆیان ئەندام بۆ سەرۆکایەتی دیوان دیاردەکەن، ئەم پاڵێوراوانەش لە پەرلەمانی تورکیا دەخرێتە بەر دەنگدانەوە.