ئەنقەرە
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکوه‌زیران نو‌عمان کورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له قۆناغی دوای هه‌ڵبژادندا حکوومه‌تێکی هاوپه‌یمانی تاقیده‌کرێته‌وه و لەو بارەیەوە گوتی: "پێویسته پێش هه‌موو شتێک له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌وه ببینین که هه‌ریه‌ک له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانیشی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که تورکیا وڵاتێکی دیموکراسییه و ئاستی دیموکراسی له تورکیادا جارێکی دیکه نیشاندرا".
کورتوڵموش له‌کاتی هاتنیدا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سهرۆکوەزیران داودئۆغڵو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامانی ده‌زگای ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن، له باره‌گای سه‌ره‌کی ئاک پارتی، وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
کورتوڵموش هیوای خواست که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ببنه مایه‌ی خێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌وان رێز له‌و بڕیاره ده‌گرن که میلله‌ت داویه‌تی.
کورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد میلله‌ت به‌و بڕیاره ده‌رگای پێکهێنانی حکوومه‌تی له ئاک پارتی کرده‌وه و گوتی: "میلله‌ت په‌یامی دیاریکراوی خۆی به هه‌موو پارته‌کان دا. پێویسته ئه‌م په‌یامانه به باشی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و ئه‌و ئاگادارکردنه‌وانه‌ی میلله‌ت داویه‌تی له‌به‌رچاو بگیرێت و تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه به‌رده‌وام بێت که گرتوویه‌تییه به‌ر. به بڕوای من یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کان که گرنگترین بابه‌تی تورکیایه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه جارێکی دیکه دێته‌وه به‌رباس".
کورتوڵموش جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو پارته‌کانی تورکیا ریفۆرمه دیموکراسییه‌کانی تورکیا به‌شیوه‌یه‌کی خێرا ئه‌نجام بده‌ن و گوتی: "مه‌رجه که ده‌ستوورێکی نوێ، به‌هێز، به‌ڕاستی دیموکراسی و مه‌ده‌نی، سیستمێکی هه‌ڵبژاردن، یاسای پارته سیاسییه‌کان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرله‌مان بهێنیرێته ئاراوه و بنه‌ما نادیموکراتییه‌کانی سیستمی 12ی ئه‌یلول بگۆڕدرێت. من وه‌ک خۆم پێم وایه له ئێستاوه به شێوه‌یه‌کی به‌هێز په‌یامێکی له‌و جۆره دراوه. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و حکوومه‌ته‌ی که یه‌کسه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پەرلهمانتارانهی پارته‌کانیان له حکوومه‌تدان و ئه‌وانه‌شی که پارته‌کانیان له حکوومه‌تدا نین پڕۆسه‌ی ئه‌و ریفۆرمه دیموکراتییانه ته‌واو بکه‌ن".