Şafak Yel
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای تورکیا، رزگار کران و ھێنرانە سەر وشکایی.
بەپێی ئەو روونکردنەوەی کە لە ماڵپەری فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لەسەر گەیشتنی زانیاریی ھەبوونی کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی چەشمە، بەلەمی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی شوێنەکە کرا.
تیمەکان توانیان ٣٤ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگار بکەن.
جگە لەوە تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، ٢١ کۆچبەری نایاسایی كە لەسەر بەلەمێکی چووپیدا بوون لە نزیک کەنارەوەکانی کاراعەبدوڵڵا و لەلایەن یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، راکێشایە سەر وشکایی.
دوای تەواوبوونی رێکاری یاساییەکان، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان رەوانەی فەرمانگەی بەڕیوەبردنی کۆچ لە پارێزگاکە کران.