Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی نزیک یاریگای ڤۆدافۆن ئارێنا له ئیستانبوڵ، بۆ ماوه‌ی یەک رۆژ پرسه‌ی نیشتمانیی له‌تورکیا راگه‌یه‌نرا.
به‌پێی نووسراوێک که له‌لایه‌ن سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرمه‌وه نێردراوه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان کراوه، به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌کانه‌وه بۆ ماوه‌ی یەک رۆژ پرسه‌ی نیشتمانیی راده‌گه‌یه‌نرێت و ئاڵاکان بۆ نیوه ده‌هێنرێنه خواره‌وه.
به‌پێی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه له نووسراوه‌که‌دا هاتووه:
''به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی له‌ئه‌نجامی هێرشه قێزه‌ونه‌که‌ی ئیستانبوڵ رۆژی 10ی کانوونی یه‌که‌می 2016 هاتووه‌ته ئاراوه، بۆ ماوه‌ی یەک رۆژ پرسه‌ی نیشتمانیی راده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌موو ئاڵاکان تا نیوه ده‌هێنرێنه خواره‌وه''.