Muhammed Boztepe
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخوی تورکیا، رایگەیاند ئەمڕۆ پێنج چەکداری تیرۆریستی بیانیی داعشی بەرەچەڵەک ئەڵمانی دیپۆرتکردۆتەوە.
لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ھاتووە:" بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی چەکدارانی تیرۆریستی بیانیی داعش بۆ وڵاتەکانیان".
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش ھاتووە: " لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی چەکدارانی تیرۆریستی بیانیی داعش بۆ وڵاتەکانیان، ئەمڕۆ پێنج چەکداری تیرۆریستی داعشی بەرەچەڵەک ئەڵمانی، دیپۆرتی وڵاتەکەیان کرانەوە".