Erbil Başay,Cüneyt Karadağ
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
بەرلين - AA
له ئهڵمانیا رێکكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە ١٦ى كانوونى يەكەمەوە پەيڕەوكراوە توندتر كرا و و تا ٣١ی كانوونی دووهم درێژكرانهوه.
راوێژكارى ئەڵمانيا، ئەنگێلا مێركڵ لە كۆبوونەوەيەكيدا لەگەڵ سەرۆكى هەرێمەكان كە لەرێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە ئەنجاميدا، هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى ڤايرۆسى كۆرۆنا كرد.
مێركڵ جەختى لەوە كردەوە كە يەكەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەكان لە ژێر فشارێكى زۆردایە و گوتى، "گەيشتينە سنوورى پڕبوونى ئەو نەخۆشخانانە، هەر ئەمەش وايكرد كە ئێمە ئەمڕۆ رێككارى فراوانتر وەربگرين".
مێركڵ رووی قسەکانی ئاراستەی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد و گوتی "بڕيارى درێژكردنەوەى رێككارەكانى خۆپاراستن بدەن كە لەمانگى كانوونى يەكەمەوە بەردەوامە تاكو كۆتايى ئەم مانگە و لە چەند شوێنێكدا رێككارەكان توندتر بكەن و گوتيشى لەم رێگەيەوە دەتوانين بەريەككەوتنى خەڵكى كەمتر بكەينەوە".
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەم بەرەنگاربوونەوەى بە پێشبڕكێ لەگەڵ كاتدا ناوبرد و رايگەياند كە پەسەندكردنى پێدانى ڤاكسين بە ماوەى كەمتر لە ساڵێك پێشهاتەيەكى ئەرێنييە و گوتى، "لە بابەتى دابينكردنى ڤاكسيندا، لە چارەگى دووەمى ساڵدا گۆڕانكارييەكان بەدەردەكەون".