Muhammed Nuri Erdoğan,Abdullah Shukur
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
راگەیەندرا کە لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، کارەکانی پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەگەڵ شاندێکی شەش کەسی ئەمریکا دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، کارەکانی پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەھاتنی شاندێکی شەش کەسی ئەمریکی بۆ شاری ئورفا، کارەکانی ژێرخانی پێکھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستیپێکردووە.