Zuhal Kocalar
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
عه‌نتاب - AA
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین له شاری دێرینی "زێوگما" له گه‌ڕه‌كی بێلكس له شارۆچكه‌ی نیزیپی سه‌ربه عه‌نتاب كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری روباری فورات و له‌ساڵی 2007ه‌وه هه‌ڵكۆڵین تێیدا ده‌ستپێكراوه، له‌كۆتایی ساڵی داهاتوودا به‌شێكی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه كه مۆزایكی په‌رییه‌كانی ناسراو به "موزالار" له‌خۆده‌گرێت.
خانه‌ی موزالار كه نۆ مۆزایكی په‌رییه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ نووسه‌ر و شاعیر و موزیكژه‌ن و مێژوونووس و فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌خشێنراون، به یه‌كێك له گرنگترین نموونه پارێزراوه‌كانی خانووی رۆمه‌كان داده‌نرێت.
خانه‌ی موزالار له‌ئه‌نجامی كارێكی 12 ساڵیدا ده‌رخراوه كه به به‌رزیی 11 مه‌تر گڵی كه‌ڵه‌كه‌بوو لادراوه.
پڕۆفیسۆر و سه‌رپه‌رشتیاری ههڵكۆڵینهكان و وانه‌بێژ له به‌شی زمان و مێژوو له به‌شی شوێنه‌وارناسیی كلاسیك له زانكۆی ئه‌نقه‌ره، د. كوتاڵمش گۆركای له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، زێوگما له یه‌كێك له خاڵه‌كانی وه‌رچه‌رخانی ناوچه‌ی میزۆپۆتامیادایه كه له گرنگترین جوگرافیاكانی مێژوویی جیهانه و یه‌كێكه له گرنگترین شاره دێرینه‌كان.