Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
سهركۆمار توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته به‌شێك له رابردوو و به‌پێویستی زانی گرنگی بده‌ن به ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌روویانه‌وه باری ئابووری و ره‌وشی ئه‌منی و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رده‌م، سه‌رده‌می پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و ته‌باییه.
ئه‌ردۆغان له تویتێكدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چوار ساڵ و شه‌ش مانگ بێناوبڕ سه‌رده‌می جێبه‌جێكردن له به‌رنامه‌دایه و نووسیوویه‌تی: "مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته به‌شێك له رابردوو و پێویسته گرنگی بده‌ین به ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌روویانه‌وه باری ئابووری و ره‌وشی ئه‌منی و سه‌رده‌م، سه‌رده‌می پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و ته‌باییه. ئامانجمان زیادكردنی خۆشگوزه‌رانی و به پاراستنی هاوسه‌نگی ئه‌منی و ئازادیی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانه بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌یاندنی توركیایه به ئامانجه‌كان بۆ ٢٠٢٣".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێداگیرانه به‌رده‌وامه به‌رده‌وام ده‌بن له‌و چاكسازیانه‌ی توركیا پێویستی پێیه‌تی. ده‌ڵێت: "به وه‌رگرتنی هێز له گه‌ل و هه‌میشه به عه‌قڵ و ویژدانی هاوبه‌ش و جه‌ختكردنه‌وه له به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان گه‌له‌كه‌مان له ده‌وری یه‌ك كۆده‌كه‌ینه‌وه، بێجیاكاری و په‌راوێزخستنی كه‌س له‌گه‌ڵ هه‌مووان له فره‌یی سیاسیی‌دا كۆشش ده‌كه‌ین له پێناو هاوبه‌شێتی توركیا".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی توركیاش له ٢٠٢٣ بونیات ده‌نێته‌وه دیسانه‌وه گه‌لی توركیا خۆیه‌تی و نووسیوویه‌تی: "ده‌بێت له پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مانه‌وه‌ی توركیا بۆچوونی سیاسیمان به‌لاوه بنێین و ده‌بێ ٨٢ ملیۆن كه‌س هه‌موو به‌یه‌كه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانی توركیا كار بكه‌ین".