Aynur Ekiz,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای پیرۆزباییكردن له هاووڵاتییانی مووسه‌وی توركیا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ده‌ربازبوونه‌وه، رایگه‌یاند: "پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییمان كه ئاشتی و رێزگرتنی له‌سه‌رجه‌م باوه‌ڕه‌كان كردووه‌ته بناغه، به خۆشه‌ویستی و رێزی دوولایه‌نه پته‌وبووه و به جیاوازییه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، بناغه‌ی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌یی نهپساومانه. به‌و تێگه‌یشتنه، ئێمه گرنگی زۆر به‌وه ده‌ده‌ین كه سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به ئازادی ئایین و نه‌ریته‌كانیان په‌یڕه‌و بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ده‌ربازبوونه‌وه، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "په‌سا" كه یه‌كێكه له گرنگترین جه‌ژنه‌كانی باوه‌ڕی مووسه‌ویی، ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له هاووڵاتییانی مووسه‌ویی كردووه و له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه: "پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییمان كه ئاشتی و رێزگرتنی له‌سه‌رجه‌م باوه‌ڕه‌كان كردووه‌ته بناغه، به خۆشه‌ویستی و رێزی دوولایه‌نه پته‌وبووه و به جیاوازییه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، بناغه‌ی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌یی نهپساومانه. به‌و تێگه‌یشتنه، ئێمه گرنگی زۆر به‌وه ده‌ده‌ین كه سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به ئازادی ئایین و نه‌ریته‌كانیان په‌یڕه‌و بكه‌ن. به‌بۆنه‌ی جهژنهكهیانهوه، له‌ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مووسهوییهكان ده‌كه‌م و هیوای خۆشییان بۆ ده‌خوازم به‌تایبه‌ت هاووڵاتییانی مووسه‌ویی وڵاته‌كه‌م كه پێكه‌وه له ئاشتیدا ده‌ژین".