Rewa Mahmood Hasan
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ بینالی یڵدرم رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵدا پڕۆسەکە بەڕێوەچووە، دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە بەرێز ئیمامئۆغڵو. هیوادارم کە بڕیارەکە خێر بەدوای خۆیدا بێنێت".
یڵدرم لە هەژماری خۆی لە تویتەر، جریوەیەکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا دەڵێت: "لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵدا پڕۆسەکە بەڕێوەچووە، دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە بەڕێز ئیمامئۆغڵو. هیوادارم کە بڕیارەکە خێر بەدوای خۆیدا بێنێت. دیموکراسی و یاسا کاری خۆیان کرد؛ دەرکەوت گرژی و ئاڵۆزی کە هان دەدرا پێویست نەبوو. پارتەکەمان بەردەوام دەبێت لەبەکارهێنانی مافەیاساییەکانی خۆی. دوایین گوتە بۆ دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانە".