Hilmi Tunahan Karakaya,Hüseyin Yıldız,Rewa Mahmood Hasan
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
هاتای - AA
لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیاوە هێزی زیاتر رەوانەی یەکە سەربازییەکانی سنووری سووریا کران.
کۆماندۆکانی لە یەکە جیاجیاکانی تورکیاوە پێکهاتبوون لەرێی کاروانێک کە پێکهاتبوون لە بارهەڵگری ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، گەیشتنە شاری هاتای.
لەرێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵدا کاروانەکە بەرەو شارۆچکەی رەیحانلی بەرێکەوت، ئەوەش زانراوە ئامانج لە رەوانە کردنی کۆماندۆکان پاڵپشتی کردنی یەکە سەربازییە جێگیر کراوەکانی سەر سنووری سووریایە.