Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بڕی 250 هه‌زار لیره سكاڵای یاسایی دژی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو تۆماركرد به هۆی هێرشكردنه سه‌ر مافه كه‌سییه‌كانی له میانی گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌یدا له نۆی ئهیلوول.
پارێزه‌ری سەرکۆمار، حوسێن ئایدن له‌و سکاڵا یاساییه‌ی کە پێشكه‌شی دادگای تاوانه گه‌وره‌كانی كردووه له ئه‌نقه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه كڵچدارئۆغڵو له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌یدا ژمارەیەک ده‌سته‌واژه‌ی به‌كارهێناوه كه مافه كه‌سییه‌كانی سەرکۆما ئه‌ردۆغان-ی پێشێلكردووه.
له سکاڵا یاساییه‌كه‌دا به‌شێك له گوتاره‌كه‌ی كڵچدارئۆغڵو خراوه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه كراوه كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان "كوده‌تای مه‌ده‌نی كردووه" هاوشیوه‌ی گوته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)یه و خزمه‌ت به ئامانجی رێكخراوه‌یی ده‌كات.
له سکاڵا یاساییه‌كه‌دا داوای 250 هه‌زار لیره قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی كراوه به هۆی ئه‌وه‌ی كڵچدارئۆغڵو له گوتارەکەیدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر مافه كه‌سییه‌كانی ئه‌ردۆغان.