İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی کرد لە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی بانکی بیلباو ڤیزکایا ئەرجنتاریا (BBVA)، فرانسیسکۆ گۆنزالێز رۆدریگێز و لەگەڵیدا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو، ماوەی یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک ئامادەبوو.