Burcu Kaya
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
مێرسین – AA
تۆمەتبارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی سیلیفکە لە پارێزگای مێرسین دەستگیر کرا.
فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی مێرسین رایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی مێرسین ھەڵمەتێکیان بۆ سەر کەسێک ئەنجام دا کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
لە ھەڵمەتەکەدا تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئەو ئامێرە دیجیتاڵی و بەڵگەنامانەدا گیران کە لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکە دۆزرانەوە.