Sidar Can Eren
01 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2024
تونجەلی - AA
تەمێکی چڕ چیاکانی قەزای ئۆڤاجیک سەر بە پارێزگای تونجەلی داپۆشیوە.
قەزای ئۆڤاجیک کە دەکەوێتە دامێنی چیاکانی سارپ ماوەیەک لەمەوپێش بە هۆی بارینی بەفرەوە تەواو سپی پۆش بووە.

ئەستووری بەفر لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە ٣٠ سانتی مەتر و پلەکانی گەرمیش بۆ خوار سفری سیلیزی دابەزیون و بە هۆیەوە تەمێکی چڕ دۆڵی مەنزووریشی گرتووەتەوە.
بە هۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێک لە گژوگیا و دارەکانی ناو پارکی دۆڵی مەنزووریش بەستوویەتی.
لەم ناوەدا بەشێک لە سرووشتدۆستانیش بە دەرفەتیان زانیوە کە بە ناو سرووشتی جوانی ناوچەکەدا بسووڕێنەوە و چێژی لێ ببەن.
