Sidar Can Eren
11 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
تونجەلی – AA
لە ئەنجامی توانەوەی بەفر، ئاستی ئاوی تاڤگەی رابات لە پارێزگای تونجەلی کە لە بەرزایی نزیکەی ٨٠ مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە لە وەرزی بەهاردا زیادی کردووە.
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، بەفری ناوچەکە تواوەتەوە، سروشت سەوز دەنوێنێت و ئاستی ئاوی تاڤگەکانیش بەرزبووەتەوە.
تاڤگەی رابات کە دەکەوێتە گوندی چەمچەلی و ٢٠ کیلۆمەتر لە شاری تونجەلی-یەوە دوورە و لە هاویندا وشک دەکات، بەهۆی ئەو باران بارینەی لە بەهاردا رووی لە ناوچەکە کردووە، ژیووەتەوە.
ئەم تاڤگەیە یەکێکە لەو خاڵانەی هاووڵاتییان بۆ سەربردن لەنێو سروشتی دڵڕفێن و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵییەکانی ژیان رووی تێ دەکەن.
دیمەنی دڵڕفێنی تاڤگەکە و سەوزپۆشینی سروشتی ناوچەکە لە رێگای درۆنەوە تۆمار کرا.