Sarp Özer
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
ئەبوزەبی-AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند، تورکیا بوونی تیرۆریستان لە باشووری وڵاتەکەی قبوڵ ناکات و گوتی: "هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێک کە پێیان بسپێردرێت. لەم رووەوە خاوەن ئیرادە و بەتوانا و لێهاتوون".
خولوسی ئاکار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لەگەڵ وەزیری کاروباری بەرگریی ئیمارات، محەمەد بن ئەحمەد بواردی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە چەند لێدوانێکی دا.
وەزیری بەرگریی تورکیا بە وەبیرهێنانەوەی لێدوانەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەیاننامەکەی ئهنجوومهنی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان پەکەکە و یەپەگەدا نییە و گوتی:
"هەرچەندە ئێمە چەندین جار ئەمەمان دووپات کردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە دەبینین کە هەندێک هێشتا پێداگری دەکەن و نایانەوێت لەمە تێبگەن. ئێمە دووبارە و سێبارەی دەکەینەوە. لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنی بەرامبەر، بەوردی ئاشکرامان کردووە، بە هەموو بەڵگەکانمانەوە کە پەکەکە یەپەگەیە، یەپەگەش پەکەکە، ئەمە ئێستا لەلایەن هەموو لایەکەوە دانی پێدا دەنرێت. چاوەڕوانی ئەوە دەکەین هەمووان لەم پرسە و هەڵوێستی ئێمە تێبگەن. ئێمە قبوڵ ناکەین تیرۆریستان لە باشووری وڵاتەکەمان و باکووری سووریا بوونیان هەبێت. بە هەر شێوەیەک بێت بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی تیرۆر، گرنگ نییە کێ لە پشتی تیرۆریستانەوەیە”.
- "تاکە ئامانجمان تیرۆریستانن"
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بەو بانگەشانەی کە تیرۆریستان لە بەرامبەر ئەگەری ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری سووریا تونێل هەڵدەکەنن، گوتی: "ئاشکرایە لە شەڕی دژبە تیرۆردا چی دەکەین. ئەو ئەزموونەی سوپای تورکیا لە شەڕی دژبە تیرۆردا بەدەستی هێناوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دیارە. بۆیە پێویستە هەمووان سەیری ئەوە بکەن کە ئێمە دەیکەین، نەک ئەوەی تیرۆریستان دەیکەن".
خولوسی ئاکار جەختی لەوە کردەوە کە تاکە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی تورکیا تیرۆریستانن و گوتی: "با کەس رووداوەکە بەلاڕێدا نەبات. تاکە ئامانجمان تیرۆریستانن. بۆ ئێمە جیاکاریی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی لەنێوان تیرۆر و تیرۆریستاندا نییە، تیرۆریستان لە کوێ بن ئێمە لەوێن. کورد و عەرەب برای ئێمەن، هەندێکیان بە ئەنقەست هەوڵی بەلاڕێدابردنی رووداوەکان دەدەن".