13 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاری دەم پارتی وان، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵیئورفای پارتەکە، میتهات سانجار کرد.
دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن ئامادە بوون.