Ömer Yasin Ergin
02 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2023
دیاربەکر - AA
خێزاێکی دیکە چوونە ریزی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەی دایکانی دیاربەکر کە لەپێناو شاندبوونەوە بە رۆڵە رفێندراوەکانیان بۆ شاخ لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە دەستیان پێکردووە.
دایکانی دیاربەکر کە هەدەپە بە پەرپرسیار لە رفاندنی رۆڵەکانیان بۆ شاخ دادەنێن، هەزار و ٢٤٨ رۆژە بەردەوامی بەو دانیشتنی ناڕەزایەتییە دەدەن کە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩وە دەستان پێکردووە.
عەبدولسەلام فیدان لە پێناو شەفیق-ی برای کە لە نۆ ساڵییەوە لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگا هەکاری رفێندراوە، بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد.
فیدان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە کرد، براکەی لە کاتی شوانکاریدا بۆ شاخ رفێندراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نازانن و گوتی: "کاکم لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ شاخ رفێندرا. بیری دەکەین دەمانەوێت بێتەوە. کاکم کاتێک شوانی دەکرد بەزۆر رفاندیان. ئەگەر گوێت لێمە تکایە وەرەوە، خۆت رادەستی دەوڵەت بکەوە".

- گەنجان سەردانێکی پاڵپشتیکردنیان بۆلای دایکانی دیاربەکر ئەنجامدا
١٣٠ گەنج کە لە چوارچێوەی بەشداریکردنیان لە "حەوتەمین کەمپی زستانە"ی وەزارەتی وەرزش و لاوان لە شارەکەدان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن سەردانی دایکانی دیاربەکریان کرد.
خێزانەکان شێوازی رفاندنی رۆڵەکانیان بۆ گەنجەکان باس کرد و ناڕەزایەتییان لە دژی پەکەکە و هەدەپە دەربڕی.
بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگاکە، نواممەر ئوسڵو ئاماژەی بەوە کرد، لەمیانی کەمپی مێژوو و شارستانییەت کە هەفتەیەک دەخایەنێت سەرجەم لایەنەکانی مێژوو و شارستانییەتی شارەکەیان به گهنجهكان دەناسێنن.
ئوسڵو باسی لەوەش کرد گەنجەکان سەردانی دایکانی دیاربەکریان کردووە و گوتی: "گەنجەکان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی دایکانمانیان کرد. لە پاڵ دایک و باوکانمانین. پەنا بەخودا لە زووترین کاتدا بە رۆڵەکانیان شاد دەبنەوە".