İsmail Kaplan
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
قەرس – AA
دەریاچەی ئایگر لە قەزای سوسوز سەربە پارێزگای قەرس، بەتەواوی بەستوویەتی.
دوا بە دوای بەتەواوی بەستنی دەریاچەی چڵدر لە پارێزگای قەرس، هەروەها دەریاچەی ئایگر-یش کە دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، بەتەواوی بەستوویەتی.
لەو دەریاچەیەدا راوەماسی بەشێوەی ئەسکیمۆ دەکرێت و لە کاتێکدا گوڵە زەردە بەهارییەکان لە دەوروبەری دەریاچەکە پشکووتن، سپیپۆشینی ناوچەکە دیمەنێکی ناوازەی ئاوێزانبوونی زستان و بەهار دەبەخشێت.
بەهۆی بەستنی تەواوەتی دەریاچەکە و سپیپۆشینی چیاکانی دەوروبەری، هێندەی دیکە ناوچەکە بووەتە جێی سەرنج بۆ گەشتیاران.
لە رێگای ئێکسپرێسی رۆژهەڵاتی گەشتیارییەوە لەم ماوەیەی دواییدا، قەرس میوانداری هەزاران گەشتیاری زستانە دەکات.