Tunahan Akgün,İzzet Mazı
19 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2022
مەڕەش - AA
بەهۆی تەقینەوەی بۆری هێڵی گواستنەوەی نەوت لە قەزای پازارجک سەربە پارێزگای مەڕەش، رێگای هاتوچۆی نێوان مەڕەش-عەنتاب راگیرا.
بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە تەقینەوە لە هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لە ناوچەی نارلی سەربە قەزای پازارجک روویدا.
دوای تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورە دروست بوو کە تەشەنەی کرد بۆسەر رێگای مەڕەش -عەنتاب.
بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کران، رێگاکەش بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.
پارێزگاری مەڕەش، عومەر فاروق چۆشکون لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
چۆشکون ئاماژەی بەوە کرد کە لە هۆکاری روودانی تەقینەوەکە دەکۆڵنەوە و گوتی: ''هۆکاری تەقینەوەکە هێشتا دیار نییە. ناردنی نەوت راگیراوە. کوژاندنەوەی ئاگرەکە درێژەی هەیە. دەستکراوە بە کەمکردنەوەی کاریگەری ئاگرەکە. لەبەرئەوەی بۆریەکە نەوتی تێدایە ئاگرەکە بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەردەوامە. لەئێستادا هیچ مەترسیەک لەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون نییە. سوپاس بۆ خوا زیانی گیانیی نییە. پشتیوان بەخوا تیمەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە دەکوژێننەوە، کارەکان لەو بارەیەوە درێژەی هەیە''.
