Hilmi Tunahan
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئەرزەڕۆم - AA
بەهۆی بەفربارین و رەهێڵەوە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئاگری، ئەرزنجان و دێرسم رێگاوبانی ٥٣٦ ناوچهی نیشتهجێبوون بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بەهۆی بەفربارین کە ماوەیەکە لە ناوچەکە درێژەی هەیە، هاتوچۆ ناو بە ناو پەکی دەکەوێت.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم لە ئاکامی بەفربارین و سەرماوسۆڵە، رێگای ٨٤ ناوچە و کێڵگە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
تیمەکانی گەورە شارەوانی پارێزگاکە سەرقاڵی کارکردنن بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان کە ٣٢٨ کیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها بەهۆی بەفرەوە لە پارێزگاکانی ئیدر رێگای ٢١ گوند، ئاگری ٣٣ گوند، ئەرزنجان ١٢٦ گوند و لە دێرسم رێگاوبانی ٢٧٢ ناوچهی نیشتهجێبوون بهڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەکانی شارەوانی و رێگاوبانەکان و ئیدارەی تایبەتی پارێزگا لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەو رێگا داخراوانە.