Sabri Kesen
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
موغڵا -AA
٧٢ کۆچبەری نایاسایی کە لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن بوون و لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بێنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریس سەر بە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای تورکیا، گهیهندرانه سەر وشكانی.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن لەچەند کاتێکی جیاوازدا لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەکە، بەلەمی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ئاراستەی ئەو ناوچانە کران.
تیمەکان توانییان ٧٢ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون روو بکەنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رابکێشنە سەر بەلەمهكانیان.
کۆچبەرە نایاساییەکان دوای ئهوهی گهیهندرانه سهر وشكانی و رێکارەکانیان تهواو كرا رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
ھاوکات کەسێک کە لەسەر یەکێک لە بەلەمە پلاستیكییهكان بوو، و گومانی ئەوەی لێدەکرا کە قاچاخچیی کۆچبەران بێت، دەستگیرکرا.