Sangar Hamad Azeez
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
دادگای تورکیا داوا لە ئینتەرپۆل دەکات کە فەتحوڵڵا گولەن رەوانەی تورکیا بکاتەوە | |
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وەزیری دادی توركیا بەكیر بۆزداغ باسی لە دادگایی كردنی فەتحوڵڵا گولەن كرد.
سەبارەت بە داوای دادگا لە ئینتەرپۆل بۆ هێنانەوەی فەتحوڵڵا گولەن بۆ توركیا بەكیر بۆزداغ گوتی: "داواكەی دادگا گەیشتە وەزارەتەكەمان. لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ دەكەین. لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارەكە دەگەیەنینە سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی ئینتەرپۆل لە وەزارەتی نێوخۆ. ئەمانیش بڕیارەكە دەگەیەننە دەستی لایەنی پەیوەندیدار".
وەزیری دادی توركیا تیشكی خستە گوتەكانی پارێزەری فەتحوڵڵا گولەن كە گوتبووی بریكارەكەم لە شوێنی نێشتەجیی لە ئەمریكا ئامادەی لێكۆلینەوەكان دەبێتەوە و گوتی: "فەتحوڵڵا گولەن بهێنرێتە توركیا كارێكی دورستترە. لەبەر ئەوەی دادگاییكردن دەبێت رووبەڕوو بێت لەگەڵ دادوەر. رۆژانە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە نێوان توركیا - ئەمریكا هەیە. ئەوەندەی ئاگاداربم تەندروستی تەواوە و كێشەی نییە. با بێتە توركیا و بێتە بەردەم دادوەر لە دادگا و رووبەڕوو وەڵامی دادوەری گشتی بداتەوە. هیوادارم بێتە توركیا، لە دەمی خۆی گوێمان لە وەڵامی ئەو پرسیارانە بێت كە ئاراستەی دەكرێن. بەڕای من بەم شێوەرە دورستە. لە ئێستادا هیچ كۆسپێك لەبەردەم ئەم كارەدا نییە".
ناوبراو گوتی: "با پارێزەرەكەی فەتحوڵڵا گولەن، بریكارەكەی بانگهێشتی توركیا بكات، با پێی بڵێت كە با بچینە توركیا، بەدەیان كەس لەسەر جەنابتان رووبەڕووی دادگایی بوونەتەوە . ئەوە رەوا نییە لێرە بیت. بەم شێوەیە دورستە. با بفەرموێت بێتە توركیا. توركیا وڵاتێكی دیموكڕاسیە. با بێت لێرە بەدوای مافی خۆیدا بگەڕێت. بە بەخۆی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە كە لێی دەكرێن".