Mehmet Tosun
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند، دوو تیرۆریستی پەکەکە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە دەستنیشانکران، لە رێگەی ھێلیکۆپتەری جۆری ئاتاکەوە لە چالاکی خران.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ھەژمارە تایبەتی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، "ھێزە قارەمانەکانی سوپا، بەردەوامن لە رووخاندنی حەشارگەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق".
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"دوو تیرۆریستی پەکەکە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە دەستنیشانکران، لە رێگەی ھێلیکۆپتەری جۆری ئاتاکەوە لە چالاکی خران. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە ئەمڕۆ لە چالاکی خراون گەیشتە ١٢ تیرۆریست".