Bestami Bodruk
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
دیاربه‌كر – AA
راهێنه‌ران و وه‌رزشوانانی هه‌ڵبژارده‌ی كینگ بۆكسی نیشتمانیی توركیا، بیلگن و دیله‌ك ئه‌رۆڵ كه برا و خوشكی یه‌كترن مه‌شق و راهێنان به‌و ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كه‌ن كه له دیاربه‌كر ده‌ژین و ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا ببنه وه‌رزشوان له‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
بیلگین ئه‌رۆڵی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ كه له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه ده‌ستی به وه‌رزشی كینگ بۆكس كردووه و به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بووه‌ته وه‌رزشوان له هه‌ڵبژارده‌ی كینگ بۆكسی نیشتمانیی توركیا و چه‌ندین پاڵه‌وانێتیی به‌ده‌ست هێناوه و له‌گه‌ڵ دیلهكی خوشكی كه ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵه و ئه‌ویش له منداڵیه‌وه سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له‌و جۆره وه‌رزشه‌دا، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تواناكانی خۆیان له‌و جۆره وه‌رزشه‌دا په‌ره پێ بده‌ن یانه‌یه‌كی وه‌رزشیان له دیاربه‌كر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م خوشك و برایه مه‌شق و راهێنان به زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌كه‌ن كه ٧٠یان ده‌رچووی زانكۆن و له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ پاڵه‌وانێتیی جیهانیی كینگ بۆكس.
بیلگن ئه‌رۆڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ئامانجه‌كه‌مان له پاڵه‌وانێتیی ناوچه‌یی و توركیا گه‌وره‌تر كردووه و ده‌ستمان كردووه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵه‌وانێتیی جیهانی".
دیله‌ك ئهرۆڵیش گوتی: "ژماره‌یه‌ك له ئاره‌زوومه‌ندان وه‌ك حه‌ز به‌شداری ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌یانه‌وێت ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن. ده‌مانه‌وێت رێگا نیشانده‌ری ئه‌وان بین و ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه وه‌رزشوانی نیشتمانی".