Halil İbrahim Sincar
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ماردین- AA
شاری ماردین کە بەدرێژایی مێژوو لانکەی چەندین شارستانییەتی جیاواز بووە، خاوەنی چەندین شوێنەواری مێژووییە کە لە کاتی رۆژئاوابووندا دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان هەیە.
قەڵای ماردین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٠ و لە سەردەمی حەمەدانییەکاندا دروست کراوە، مزگەوتی گەورەی شارەکە کە لە ساڵی ١١٧٦ لە سەردەمی ئارتوکلووەکان دروستکراوە و مەدرەسەی قاسمییە کە لە سەدەی ١٥ دروست کراوە لە کاتی خۆرئاوابووندا دیمەنێکی ناوازەیان هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە خولیای وێنەگرتنیان هەیە.
لە مانگەکانی هاویندا گەشتیاران و دانیشتوانی شارەکە لەو کافتریا و چێشتخانانەی لە ناو شوێنە مێژووییەکاندا دروست کراون، تەماشای دیمەنی ناوازەی خۆرئاوابوون دەکەن.