Haydar Hadi,Mazın Asad
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
بەغدا - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز لەبارەی کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ لە نێوان تورکیا و عێراق ئاماژەی بەوە دا کە بەمنزیکانە دەست بە سەردانی شاندی تەکنیکی ھەردوو لایەن دەکرێت و گوتی: "پێشھاتەکانی باکوور (ھەرێمی کوردستان) ئەوەی (ریفراندۆم) بە ئێمە نیشان دا کە تورکیا و عێراق نابێت بە تاکە دەرگایەک ببەسترێنەوە".
یڵدز لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سنووری ئۆڤاکۆی لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، دەروازە نوێیەکە لە رووی بازرگانییەوە لەگەڵ عێراق گرنگی خۆی دەبێت.
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا گوتی: "یەکێک لەو بابەتانە زۆر گرنگی پێ دەدەین دیاریکردنی پێگەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل و بەستنەوەیەتی بە ئیدارەی بەغدا. ئەگەر ئەمە بکرێت، ئەوا ئێمەش لەبارەی باجی گومرکی دووھێندە ھەنگاوێکی گرنگ دەبڕین. بۆ ئەوەی ھەنگاوێکی باش ببڕین، ئەوا نابێت پرسی دەروازەی سنووری دووەم فەرامۆش بکرێت. ئیتر پێویستە عێراق و تورکیا بابەتی دەروازەی نوێ چارەسەر بکەن".
فاتح یڵدز روونیشی کردەوە کە بەمنزیکانە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سنووری ئۆڤاکۆی دەست بە سەردانەی شاندە تەکنیکییەکان دەکرێت و گوتی: "بەڵام لەبارەی پێگەی ناوچەی بەرامبەر ئۆڤاکۆی، گفتوگۆکان لە نێوان بەغدا و ھەولێر درێژەی ھەیە".
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ھەروەھا گوتی: "لەگەڵ یەکلاییکردنەوەی پرسی دەروازەکە لە لایەن بەغداوە، ئەوا رێگەیەکی دوورودرێژ بە رووبەڕی ٥٧٠ کلیۆمەتر لە فیشخابورەوە بۆ بەغدا دەبێت. ئەمەش رێگەیەکی راستەوخۆیە کە تورکیا و بەغدا بەیەک دەبەستێتەوە. ئەمەش لەگەڵ ئەو دەرگایە پێکەوە دەکرێتەوە".
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ھەروەھا گوتی: "ئەمە زۆر گرنگە و ھەموو کەسێک دەزانێت بە مانای چی دیت. بۆ ئەمە پێویستە خێرا جموجۆڵ بکەین. پێشھاتەکانی باکوور (ھەرێمی کوردستان) ئەوەی (ریفراندۆم) بە ئێمە نیشان دا کە تورکیا و عێراق نابێت بە تاکە دەرگایەک ببەسترێنەوە".