Salih Bilici
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوونی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له شنگال، رایگه‌یاند:
"ئه‌وان هه‌ڵدێن، ئێمه راویاندهنێین. چی رووی دا؟ چوونه سووریا، هه‌ڵاتن بۆ عه‌فرین، هه‌ڵاتن بۆ شنگال. به‌تایبه‌تی به حكوومه‌تی به‌غدامان گوت، ئه‌گه‌ر ئێوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن باشه، ئه‌گه‌رنا ئێمه دێین و له شنگال په‌كه‌كه چاره‌سه‌رده‌كه‌ین. بۆ هه‌موو ئه‌مانه مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرین و ته‌ماشای چاوی هیچ كه‌س ناكه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "گوتمان كه شه‌وێك له‌ناكاو ده‌چینه ئه‌وێ (عه‌فرین) و به‌وشێوه‌یه‌ش چووین. به ده‌هۆڵ و زوڕناوه نه‌چووین. له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشمان له‌گه‌ڵ سهربازانماندا كرد. هه‌موویان ماشائهڵڵایان لێبێت به وره‌ن و بچووكترین نیشانه‌ی پرسیار له مێشكیاندا نییه و سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كارین بۆ ئامانجی نوێ. هه‌ر ساتێك ده‌كرێت گوێبیستی ئامانجه نوێیه‌كان ببن".
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا تا ئیستا، سێ هه‌زارو ٨٧٢ تیرۆریست له چالاكی خراون.