Büşra Alakoyun
04 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2025
ئیستانبوڵ - AA
ئەو ٢٢ گومانلێکراوەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک بە تۆمەتی "ساختەکاری لە تەندەردا" و "دروستکردن و ئەندامبوون و هاوکاری کردنی ڕێکخراو بۆ ئەنجامدانی تاوان" دەستگیرکران و، سەرۆکی شارەوانی بەیکۆز، عەلائەدین کۆسەلەریان لەنێودابوو، ١٣یان دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری بەیکۆزەوە بەڕێوەچوو، ڕێکارییە یاساییەکان لە بارەی ٢٢ گومانلێکراوەکە کە کۆسەلەریشیان لەنێودابوو لە دادگای بەیکۆز تەواو بوو.
دادگا بڕیاریدا ١٣ کەس لە گومانلێکراوەکان کە کۆسەلەریان لەنێودایە دەستبەسەر بکرێن، بڕیاری ئازادکردنی مەرجداریشی بۆ نۆ گومانلێکراوەکەی دیکە دەرکرد.