Aykut Karadağ
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان- ٢٥ی لە پارێزگای هەکاری راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی شەهیدی جەندرمە، تیموچین ئالاداغ ناونراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە به ئامانجی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە بە تاکتیکی ''گەڕان- دۆزینەوە-لەناوبردن'' و پووچەڵکردنەوەی سەرجەم ئامادەکارییەکان و باشترکردنی ژینگەی ئارامی ناوچەکە دەستی پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکە کە بە بەشداری ٥٥٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە پێکهاتوون لە فەرماندەیی جەندرمە پارێزگای هەکاری، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەکاری، جەندرمەی کۆماندۆ، هێزی تایبەتی جەندرمە، هێزی تایبەتەکانی پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایش بەسەر ٣٧ تیمدا دابەشکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن زستان کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی پەکەکە لە ناوخۆی وڵات دەستیان پێ کردووە، پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوامن.