Serhat Zafer
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
سێواس - AA
بههۆی بهفربارینەوە رێگای ٣٢ گوند له پارێزگای سێواس خۆرههڵاتی توركیا، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیهندراوێكی فهرمانگهی تایبهتی پارێزگای سێواس، بەفر رێگای هاتوچۆی ٣٢ گوندی لە سەرانسەری پارێزگاکە داخستووە.
لە یەکەم رۆژی بەفربارینەوە لەم وەرزی زستانەدا، تیمەکان ١١ هەزار و ٣٣٤ جار ئەو رێگایانەیان پاککردووەتەوە و بەڕووی هاتوچۆدا کردوویانەتەوە کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوون.
لەلایەکی دیکەوە، کەشوهەوای سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە.
لە کاتێکدا پلەی گەرمای شارەکە لە شەودا دابەزی بۆ ١٠ پلە خوار سفری سەدی لە رۆژدا، گەیشتە شەش پلەی سەدی.