Recep Bilek,Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
سامسون - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ بە داعش له شاری سامسون باکووری توركیا، چوار گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌زگای هه‌واڵگریی میت ئه‌نجامیانداوه، له‌ناو پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا له‌سه‌ر رێگای سامسون-ئه‌نقه‌ره، دوو هاووڵاتیی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به ناوه‌كانی سوهه‌یب قوسه‌ی تەها و فرناس حوسه‌ین ده‌ستگیركراون.
تیمه‌كان بازنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان فراونتر كرد و دوو كه‌سی دیكه‌یان به ناوه‌كانی عومه‌ر شەباب ئه‌حمه‌د و ئاژار عه‌بد كازم سه‌لمان كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیان هه‌بووه له شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌ستگیر كرد.
هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی دژ بە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چووه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كاندا به‌رده‌وامه.