Selma Kasap
08 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغان-٧دا کە لە ٢٧ پارێزگا بەڕێوەچوو، ٨٠ قاچاغچیی کۆچبەران و دوو هەزار و ١٥٥ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردەوە یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە چوار ڕۆژی یەکەمی ساڵدا، لە ٢٧ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان کردووەتە سەر قاچاغچیانی کۆچبەرانی نایاسایی.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٨٠ قاچاغچیی کۆچبەران و دوو هەزار و ١٥٥ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون و ڕایگەیاند: "هەرگیز ڕێگە بە بازرگانانی مرۆڤ نادەین کە بە ئەنجامدانی بازرگانی ئومێد خەڵکی فریودەدەن و هەزاران کەس ڕاپێچی مردن دەکەن لە ڕێگاکانی کۆچدا و هەوڵ دەدەن وڵاتەکەمان بکەن بە ڕێڕەوی گواستنەوەى کۆچی نایاسایی. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ٢٧ پارێزگا لەلایەن جەندرمە و پۆلیس و ئاسایشی کەنار دەریاوە کرایە سەر ٥٧ شوێنی جیاواز ٨٠ قاچاغچیی کۆچبەران دەستگیرکران لەوانەیش شەشیان دەستبەسەر کران و چواریان بە مەرج ئازاد کران. ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر قاچاغچیی کۆچبەر، پێداگرانە و کۆڵنەدانانە بەردەوام دەبێت".