Zehra Melek Çat
28 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2022
قۆنیا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە چوار پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای قۆنیا بوو، سێ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی قۆنیا لەبارەی فەتۆ درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سێ گومانلێکراو دەرکرا کە لە پێکهاتەی ئیمامی مەحرەمی فەتۆ/پەدەیە لە سوپای تورکیادا چالاکییان ئەنجامداوە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی چوار پارێزگاکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان سازکرد کە ناوەندەکەی قۆنیا بوو و سێ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.