Mustafa Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئیزمیر - AA
- بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی بەھێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبول کە بەھۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر گومانلێکراوان دەستی پێ کرد و، تیایدا ٢٠ گومانلێکراو کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن دەستگیرکران.
- لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٠ گومانلێکراو کە ١١یان ئافرەت بوون و، ھاووڵاتی داغستان، خۆرھەڵاتی تورکستان و سووریا بوون دەستگیرکران.
- بانگەشەی ئەوەیش دەکرێت کە گومانلێکراوان لەگەڵ ئەو گومانلێکراوەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئۆرتاکۆی ئەنجامداوە لە قۆنیا لە یەک حوجرە ماونەتەوە.
بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی بەھێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ کە بەھۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر گومانلێکراوان دەستی پێ کرد و، تیایدا ٢٠ گومانلێکراو کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیرەوە بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەواڵگری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، بەپشتیوانی پۆلیسی ھێزی تایبەت لە شارۆچکەکانی بۆرنۆڤا و بوجا، کاتەکانی شەو ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چوار ناونیشان ئەنجام دا بۆسەر ئەو گومانلێکراوانەی بانگەشەی ئەوە دەکرێت پەیوەندیان ھەبێت بەھێرشە تیرۆریستییەکەی ئۆرتاکۆی.
تیمەکانی پۆلیس لەو گەڕەکانەی ئۆپەراسیۆنەکە تیایاندا درێژەی ھەبوو چوونە ژوورەوە و ھاتنەناوەوەیان قەدەغە کرد و، رێوشوێنی ئەمنی بەرفراوانیان گرتەبەر.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٠ گومانلێکراو کە ١١یان ئافرەت بوون و، ھاووڵاتی داغستان، خۆرھەڵاتی تورکستان و سووریا بوون دەستگیرکران.
گومانلێکراوان کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی داعش بن، لەگەڵ ٢٠ منداڵ کە لایان بوون رەوانەی ئاسایش کران.
لە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینی ئەو خانووانەی گومانلێکراوەکانی تێدا بوو دەستگیرا بەسەر دووربینی سەر نیشانەشکێن و دووربینی شەودا، نیتاق، جانتای پشت، GPS و ھەندێ پێداویستی سەربازیی.
بانگەشەی ئەوەیش دەکرێت کە گومانلێکراوان لەگەڵ ئەو گومانلێکراوەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئۆرتاکۆی ئەنجامداوە لە قۆنیا لە یەک حوجرە ماونەتەوە.