پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و کوڕەکەی بیلال ئەردۆغان گوتی: دەوڵەتی ھاوتەریب ساڵانێکی درێژە گوێ لە ئێمە دەگرێ، لە ماڵەکانمان لە شوێنی کارەکانمان، لە ھەموو شوێنێک، بەدڵنیاییەوە ئامێرێک لە نزیک ئەو پێگەیەی ئێمەی لێین دانراوە بۆ سیخوڕیکردن، کاتێک لە ماڵەکانی خۆشمان دیدارێک ساز دەدەین لە خوار ماڵەکەمان کەسێک ئامێرێکی ھەیە کە دەنگمان تۆمار دەکا. ئێستاش ئەوە بەردەوامە، ئەو دەوڵەتی ھاوتەریبە بەو شێوەیە. باس لە کارێک ناکەین کە دەوڵەت ئاگاداری نەبێ، مەسەلەی گوێگرتن لە حەوت ھەزار کەس لای حکومەت و ئاکپارتی شاراوە نییە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.