Mazın Asad
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تۆ ھێشتا دەڵێیت ئیسلامی میانڕەو. بەڵام رێگە بە ئافرەتێک نادەیت ئوتۆمبێل بەکاربھێنیێت. ئەمە چ ئیسلامێکی میانڕەوە؟ لەئیسلامدا حوکمێک ھەیە رێگە لەمە بگرێت؟ نەخێر. کەواتە لەمەودوا دەیکەن. تا ئێستا نییە. نابێت تێگەیشتنێکی لەم جۆرە ھەبێت".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "لووتکەی ژنانی سەرکردە" لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رەخنەی لە مشتومڕەکانی ئیسلامی میانڕەو گرت و گوتی: رایگەیاند "تۆ ھێشتا دەڵێیت ئیسلامی میانڕەو. بەڵام رێگە بە ئافرەتێک نادەیت ئوتۆمبێل بەکاربھێنیێت. ئەمە چ ئیسلامێکی میانڕەوە؟ لەئیسلامدا حوکمێک ھەیە رێگە لەمە بگرێت؟ نەخێر. کەواتە لەمەودوا دەیکەن. تا ئێستا نییە. نابێت تێگەیشتنێکی لەم جۆرە ھەبێت. ئەمڕۆ لە تورکیا ھیچ کەسێک بەھۆی باوەڕ و بیرۆکەی جیاکاری لەگەڵ ناکرێت. لە گشت دامودەزگاکانی دەوڵەت ئیتر خوشکەکانمان بە ئازادی کار دەکەن، بەڵام ئەمە ١٥ ساڵ لەمەوبەر بەو شێوەیە نەبوو. من وەک باوکێم ئەم ئازارەم کێشاوە. ئیتر ئەمانەمان تێپەڕاند".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە گشت ئافرەتان بە باڵاپۆش و ئاسایی لە گشت بوارەکان کار دەکەن و راشیگەیاند لە سیاسەت بۆ پەروەردە و تا سیاسەتی دەرەوە، لە قۆناغى داھاتوودا ئافرەت لە گشت بوارەکانی بەھێزتر دەبێت.
ئەردۆغان روونیشی کردەوە کە وەک سەرۆکی وەرزی ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی دەیانەوێت ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنەکە ئاڵوگۆڕ بکەن و گوتیشی: "ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی ھێشتا وەک پێویست ئافرەتانی تێدا نییە. بۆچی لە نێو ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی رێکخستنی ئافرەتان نییە؟ سەرکردەی وڵاتان ھێشتا لەوبارەیەوە خاوەن یەک بۆچوون نین. رێکخستنی لاوانیشی تێدا نییە. لێرەوە پێش چەند ساڵێک لە کۆشکی دۆڵمەباخچە پێشنیاری ئەمەم کردبوو و بڕیار دا بە پێکھێنانی رێکخستنی لاوان. لە ئێستادا وەک پێویست رێکخستنی لاوان ھەیە؟ نەخێر. لە راستیدا بەھێزترین خاڵ، پێکھێنانی رێکخستنی لاوان و رێکخستنی ئافرەتانە. ئەگەر ئەمە بێتە ئاراوە، ئەوا بڵاوبوونەوەی لە جیھان زۆر جیاواز دەبێت. ئەگەر بڵێی لە وڵاتی من دابونەریت وایە و من بەم شێوەیە دەڕوانمە بابەتەکە، ئەوا ھیچ ئەنجامێک بەدەست ناھێنرێت و ئەم کارە بە نیوەچڵێ دەمێنێتەوە".