Murat Başoğlu
09 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٣ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.