Aydın Arik
11 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2025
دیاربەکر - AA
لە دیاربەکر دەیەمین "دیداری زانایانی ئایینی" کە بە دەستپێشخەری یەکێیتی زانایان و مەدرەسەکانی (اتحاد و العلماء) بەڕێوەدەچێت، دەستی بەکارەکانی کرد.
دیدارەکە کە لە هۆڵی سەڵاحەدین ئەیوبی بەڕێوەچوو، بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد.
لە دیدارەکەدا کە بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت، زانایانی وڵاتانی تورکیا، موریتانیا، میسر، ئێران، سووریا، فەڵەستین، ئەفغانستان، یەمەن، هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ئوغورەکانی سینجان و ئوردن بەشدارن.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) زەکەریا یاپیجی ئوغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای ئاماژەکردنی بە دۆخی ناوچەکە و هێرشەکان بۆ سەر گەلی فەڵەستین، جەختی لەوە کردەوە کە جیهانی ئیسلامی بە ئەزموونێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕن و ڕایگەیاند، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک و ڕاوێژ لەبارەی پرسەکانەوە زۆر گرنگە.
پاپیجی ئوغڵو لە گوتارەکەیدا باسی لە ستەم و زۆرداری لە غەززە کرد کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە و گوتی، " دوو ملیار کەسی دانیشتووی وڵاتانی ئیسلامی، دۆخی غەززەیان بە دوو ملیۆن حەشیمەتەوە بۆ بەزەیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی جێ هێشتووە. کۆمەڵێک بکووژ بە بەرچاوی ئێمە خوشک و برایانمان لە غەززە دەکوژن و ئێمەش لە دوورەوە، دەگرین، نزا دەکەین و بە نەفرین لێکردنیان کۆتاییمان پێ هێناوە".
سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) زەکەریا یاپیجی ئوغڵو هەروەها باسی لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر کرد و گوتی، "هەوڵ و کارەکانی ئێمە بۆ کۆتایی پێهێنانی توندوتیژی و ئەو تیرۆرەی کە ٤٠ ساڵە گەلی ئێمە ژان و ئازارەکانی دەچێژێت و هەروەها بەرقەراری یاسای برایەتی بەردەوامە. پەنا بە خوا هەموو هەوڵی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ئەو بابەتە گرنگە خستووەتە گەڕ. ئەم بابەتە، پرسی یاسا و مافە. برایەتی ئێمە بە هۆی بەرقەرانەبوونی یاسا، زیانی بەرکەوتووە. پێگە و بنەمای ئەو بایەتییەی ئێمە هەزاران ساڵە و بەشێکە لە باوەڕەکانمان. ئەو بناغەیە بەهێزە و بەهێزبوونی پەیوەندیدارە بە درێژەپێدان بە برایەتیمان".