Metin Aydemir
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2023
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای توركیا، ٤٥ کۆچبەری نایاسایی رزگارکران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە لە دوای بەدیکردنی بەلەمێکی لاستیکی لە کەناراوەکانی قەزای دیکیلی کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتووە، تیمەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.
تیمەکان ٤٥ کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کران.