Muhammed Gencebay Gür,Şükrü Gündüz
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
ئیستانبوڵ – AA
ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کاریگەری کردووەتە سەر تەواوی ئیستانبوڵ بە تایبەت بەرزایییەکان.
بەفر کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکانی بەیکۆز، چەکمەکۆی، کادیکۆی، عومرانییە و کارتاڵ لە بەری ئاسیا و ناوچەکانی بەشیکتاش، غازی عوسمان پاشا، ئەسەنلەر، باکرکۆی، بایرام پاشا، باشاکشەهیر، ئەسەنیورت و بەیلیکدوزو لە بەری ئەورووپای شارەکە.

گردی چامڵجا کە یەکێکە لە هێماکانی شارەکە سپیپۆش بووە.
ئەو هاووڵاتییانەی لە باکرکۆی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتییدا دادەبەزن، سەرسامبوون بە بارینی بەفر. ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە لە رێگای مۆبایلەکانییانەوە وێنە و گرتەی بارینی بەفریان چرکاند.