Selami Küçükoğlu
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
ماڵاتیا - AA
دوای ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ بەگوڕی ٥،٦ پلە پارێزگای ماڵاتیای هەژاند، کەسێک لە ژێر داروپەردووی رووخاوی بینایەک رزگارکرا.
لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کاتژمێر ١٢:٠٤ی ئەمڕۆ، بەگوڕی ٥،٦ پلە لە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای ماڵاتیا روویدا لە ناوچەی زافیەی باڵەخانەیەک رووخا.
دوای ئەوەی تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلە و ئافاد و سەربازان دەستیان بە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کرد، دوای ١،٥ کاتژمێر مانەوە لەژێر باڵەخانە رووخاوەکەدا، کەسێک رزگارکرا و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.