Mazın Asad
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە مشتومڕەکان لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "ئەمە بە شتێکی ناژیرانە دەبینم، ئەم ھەنگاوە بەشێوەیەکی جدی سیاسەتێکی ساوێلکەییە و ھەڵوێستێکی سیاسی وا نابێت".
ئەردۆغان لە کۆشکی موبەین لە ئیستانبوڵ، بەشداری لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی ھاوبەشی کەناڵی ATV ،A Haber و A News و تیایدا باسی لە گشرپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەردۆغان گوتی: "بەرێز بارزانی باش دەزانێ سەبارەت بە بابەتەکە بیرکردنەەوەی ئێمە چۆنە، ئەو روونکردنەوەیەی کە کردی بە ڕاستی زۆر ھەڵە بوو. لەبەر ئەوەی ساڵەھای ساڵە ھەستیاری ئێمە دەزانێت لەبارەی یەکپارچەیی خاکی عێراق، لە کاتێکدا کە ھەستیاری ئێمە دەزانێت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق، لە پاڵ ئەمەش ھەڵدەستێت لە کەرکووک کە ناوچەیەکی تایبەتە چەند ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدات، من ئەمە بە کارێکی دروست نابینم".
سەرکۆماری تورکیا ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "تاوەکو ئێستا ھیچ نەوتراوە، شتێکی ئاوا نەوتراوە. بیروباوەڕی ئێمە روونە، بەڵام ھەوڵوێستمان لە ئایندەدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کە لە ٢٢ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت دەردەبڕین، دوای کۆبوونەوەکە خۆی (بارزانی) بە روونی و بە ئاشکرایی دەیبینێت".
ئەردۆغان ھەروەھا رایگەیاند: "سەرەتا عێراق ٣٥٠ کلیۆمەتر سنووری لەگەڵ ئێمە ھەیە. لێرەش لە لایەکەوە سنووری بۆ ئێران و لە لایەکیشەوە سنووری بۆ سووریا ھەیە. دیارە سووریا لە چ دۆخێکە. لێرەدا ھەڵوێستی ئێمە چییە؟ یەکچارچەیی خاکی عێراقە. ئێرانیش ھەمان ھەڵوێستی ھەیە. سەرەڕای گشت ئەمانە ئەگەر بێتو ھەستن بە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ببورن ھەموو کەس بەمە ناڵێت 'بەڵێ'. لێرەدا تورکمانەکانیش ھەیە، لە باشوور و لە لایەکی دیکە لە مووسڵ عەرەب ھەیە. ئێوە ناتوانن ئەمانە ھەژمار نەکەن. گشت ئەمانە ئاشکرایە، لە بەرامبەر ھەنگاوی ھەڕەشەکردن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق ھەموو کەس وا بە ئاسانی ناڵێت 'بەڵێ'. بێگومان لە ئێستادا تەنانەت ناتوانێت لە نێو خۆیدا ئەم کارە چارەسەر بکات. ئیدارەی ناوەندی عێراق بەمە "نەخێر" دەڵێت، پەرلەمانیش عێراقیش بێگومان ئەستەمە بە شتێکی وا بڵێت "بەڵێ". دوای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و حکوومەتمان، تورکیا زۆر زۆر بە روونی بڕیارەکەی ئاشکرا دەکات. بێگومان ئێرانیش لەم بابەتە بڕیاری ئاشکرا کردووە".
ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی دایکی ئایسێل توغڵوک، رایگەیاند: "لەئاینی ئێمەدا ئەمە قبوڵناکرێت. ناتوانی کاری وا بکەیت و مافی ئەوەت نییە. بەڵام ئەمانە بەو کارە ھەستاون. وەک دەزانن رێکاری یاسایی و ئیداریش دەستپێکراوە. وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی داد چاودێریی کارەکان دەکەن."