Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
روونکردنەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن سەبارەت بە پێدانی ڤیزا : "تورکیا بە شێوەیەکی سنووردار دەستی بە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا کردووەتەوە ".
سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ئەمریکا، باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەش، تورکیا بە شێوەیەکی سنووردار دەستی بە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەش جارێکی دیکە نوێنەرە دیبلۆماتکارەکانی ئەمریکا لە تورکیا، بەشێوەیەکی سنووردار دەستیان بە پێدانی ڤیزا کردەوە.
خزمەتگوزاری زانیاری ڤیزای ئەمریکا، لەرێگەی ئیمەیڵەوە راگەیەندراوێکی بۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی تورک ناردووە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە بەشێوەیەکی سنووردار جارێکی دیکە دەست بە پێدانی ڤیزا دەکرێتەوە.
ئەمریکا لە ٨ی تشرینی یەکەم، پێدانی ڤیزەی بە هاووڵاتیانی تورکیا هەڵپەسارد .