Rewa Mahmood Hasan
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
کاستەمۆنو - AA
فەرماندەی گشتی جەندرمە جەنەڕاڵ عارف چەتین رایگەیاند، "ريژەی چوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە نزمترین ئاستی تۆمار کردووە لەچاوی ٣٠ ساڵی دواییدا. چیتر چوونە نێو ریزەکانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە وەستاوە".
چەتین لە ٢٧ هەمین مەراسیمی سوێندخواردنی چەند ئەفسەرێکدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و دووپاتی کردەوە کە کۆماری تورکیا هەموو کات سوپایەکی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە بیروباوڕی.
جەنەڕاڵ چەتین ئاماژەی بەوەدا کە بەرەنگاری تیرۆریستانی پەکەکە لە تەواوی شوێنەکان بەردەوامە و نزیک بوونەتەوە لە کۆتایی هێنانی و گوتی، "ريژەی چوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە نزمترین ئاستی تۆمار کردووە لەچاوی ٣٠ ساڵی دواییدا. چیتر چوونە نێو ریزەکانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە وەستاوە".