Rewa Mahmood Hasan
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا به ترس له ئیسلام (ئیسلامۆفۆبیى) ناوزه‌د ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رامبه‌ر به‌رفراوان كردنی زمانی نه‌فره‌تدا بێچاره‌یی قبوڵ ناكه‌ین.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو هەڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا بڵاو كرده‌وه.
كڵچدارئۆغڵو رایگەیاندووە: "به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی تاوانێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام دراوه له نیوزله‌ندا. تیرۆریستان ته‌قه له‌وانه ده‌كه‌ن كه له مزگه‌وت نوێژ ده‌كه‌ن. داوای ره‌حمه‌ت بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. به‌رامبه‌ر فراوان بوونی زمانی نه‌فره‌ت بێچاره‌یی قبوڵ ناكه‌م. لێره‌وه داوا له وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌م كه هه‌ڵسن به ئه‌ركه‌كانی خۆیان و وڵاتانی ئیسلامیش پێكدادانه‌كانی نێوان خۆیان كۆتایی پێ‌بێنن و به ئاشتیانه بژین".